یه‌ختێك به‌ 35 كۆچبه‌ره‌وه‌ نوقم دەبێت


نەتەوە  |   17:53:05 2018-10-10  |   (181) جار خوێندراوەتەوە

یه‌ختێكی كۆچبه‌ران له‌ ده‌ریاى ئیجه‌ی تورکیادا نوقم بوو و له‌ كۆى 35 كۆچبه‌ر كه‌ له‌ناویدا بوون، ته‌نها یه‌ك كه‌سیان بەسەلامەتی دەربازی بووە‌.
A+    A-


ئارى جه‌لال سكرتێرى فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران رایگه‌یاندووە: شه‌وى رابردوو یەختیک کە 35 کۆچبەری بارکردبوو، لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاو کەوتووە لە نزیک ناحیەی "کەرەبرون"ی سەر بەپاریزگای ئیزمیر.

 

سکرتێری فیدراسیۆنەکە لەو لێدوانەیدا بۆ سایتی خەندان ئاماژه‌شى به‌وه‌كردووە کە بەپێی زانیارییەکان لە کۆی 35 کۆچبەر کە لەناو ئەو یەختەدا بوون، تەنها یەک کۆچبەری عیراقی رزگاری بووە و تەرمى نۆ کۆچبەریشیان دۆزراوەتەو چارەنووس و رەگەزنامەی ئەوانی دیکەش نادیارە.

 

روونیشیکردووەتەوە کە هێشتا ناسنامه‌ى كۆچبه‌ره‌كان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ تا بزانرێت كه ئاخۆ کۆچبەری كوردیان تێدایه‌ یاخود نا.
















زۆرترین بینراوەکان