مژدە بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت لەدەرەوەی وڵات زانکۆ بخوێنن


نەتەوە  |   16:52:33 2018-10-10  |   (11,318) جار خوێندراوەتەوە

دەرفەتێک دەڕەخسێندرێت بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندنی زانکۆ بدەن.
A+    A-

ئەکادیمیای هارمۆنی سیمینارێکی بێ بەرامبەر رێک دەخات بۆ ئەو خوێندکارانەی خوازیارن زانکۆ لەدەرەوەی وڵات تەواو بکەن.

 

لە سیمینارەکەدا زانیاری ورد دەخرێتەڕوو لەسەر تاقیکردنەوەی SAT کە تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ وەرگرتنی زانکۆ. بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەکادیمیای هارمۆنی ئاشکرای کردووە، هەموو خوێندکارێکی دواناوەندی دەتوانێت تاقیکردنەوەی SAT ئەنجام بدات و بەپێی ئەو نمرەیەی بەدەستی دەهێنێت، دەتوانێت لە زانکۆکانی ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەدا و ئەوروپا بخوێنێت، بەبێ هیچ مەرجێکی دیکە.

 

سیمینارەکە رۆژی ٢٠/١٠/٢٠١٨ رێکدەخرێت. خوێندکارانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٠ دەتوانن بەبێ بەرامبەر بەشداری بکەن لە سیمینارەکەدا. خوازیاران پێویستە بۆ بەشداریکردن فۆرمی ئۆنلاین پڕبکەنەوە. بۆ پڕکردنەوەی فۆرم، تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن: http://harmony.school/apply/
















زۆرترین بینراوەکان