پڕۆژە یاسای بودجەی 2019 رەوانەی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌كرێت


نەتەوە  |   15:05:10 2018-10-10  |   (516) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ 2019 ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات به‌مه‌به‌ستی‌ په‌سه‌ندكردن و ناردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، په‌رله‌مانتارێكی کوردیش لە بەغدا زانیاری‌ و هەندێک لە ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا دەکات.
A+    A-

 

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له ‌خولی‌ پێشوو ئاشكرای دەکات کە "كۆی گشتیی‌ داهاتی‌ خه‌مڵێندراو بریتییه‌ له ‌زیاتر له‌ 105 ترلیۆن دینارو خه‌رجییه‌كانیش بە به‌128 ترلیۆن و كه‌سرێك دینار خەمڵێندراوە".

 

هەروەک ئه‌وه‌ی خستووەتەڕوو  کە: "كورتهێنانی خه‌مڵێنراو به‌ 22 ترلیۆن دینار دانراوه‌، جگه‌له‌وه‌ش بودجه‌ی به‌كاربه‌ر به‌ 95 ترلیۆن و کەسرێک دینار خه‌مڵێنراوه‌".

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی روونکردووەتەوە کە بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان به ‌32 ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌و هه‌رچی بودجه‌ی سیادیشە به‌ 46 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە.

 

 هه‌روه‌ها بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگاكانیش یه‌ك ترلیۆن دینار دیاریكراوه‌".

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: "هه‌رچی‌ بودجه‌ی پترۆ دۆلاریشه‌ یه‌ك ترلیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌و پشكی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم كه‌ 12.67% خه‌مڵینراوه‌و هه‌شت ترلیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، جگه‌له‌وه‌ش بودجه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم بریتییه‌ له ‌126 ملیار دینار، بوجه‌ی وه‌به‌رهێنانیش له‌ڕێگه‌ی قه‌رزه‌وه‌ بۆ پشكی هه‌رێم 102 ملیار دیناره‌".
















زۆرترین بینراوەکان