هاتوچۆ چەند ڕێنماییەكی بۆ شۆفێران بڵاوكردەوە


نەتەوە  |   13:47:52 2018-10-10  |   (829) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی "گەرمیان"، چەند ڕێنماییەكی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاوكردووەتەوە، كە لەبارەی شۆفێریكردن لەكاتی بارانباریندایە.
A+    A-

 

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان ھەشت ڕێنمایی شۆفێریكردنی لەكاتی بارانباریندا بڵاوكردەوە، كە بریتین لە:


1- ماوەی سەلامەتی لەگەڵ ئۆتۆمبێلی پێش خۆتدا بۆ سێ ھێندە زیاتر بكە، ھەوڵ بدە سێ ھێندە ھێواشتر لێ بخورێت، ئەگەر لەخێرایی 50 لێدەخوڕیت، ھەوڵ بدە ماوەی نێوانت لەگەڵ ئۆتۆمبیلی پێش خۆتدا 75 مەتر بێت.

2- ھەوڵ بدە ئەو خێراییە تێنەپەڕێنیت كە دیاریكراوە و سنووردارە، بەڵكوو بگەیتە نیوەی ئەو خێراییە.

3- ھەوڵ بدە لەكاتی ستۆپكردندا بە فشارێكی زۆر و یەكسەری نەبێت، چونكە زەوییەكە خز دەبێ و ڕەنگە بەھۆیەوە ئۆتۆمبێلەكە بسووڕێتەوە و بخلیسكێت.

4- ھەوڵ بدە لەناوەڕاستی ڕێگاكاندا بڕۆیت، لەو رێگایانەی كە دیزاینی لێژاییە قوڕ و ئاو كۆبێتەوە.

5- لەكاتی بارانبارینی زۆردا مەودای بینین كەم دەبێتەوە، ھەوڵ بدە بە وریاییەوە تێپەڕیت و ماوەیەكی زۆر بھێڵیتەوە بۆ ئەگەری فریاكەوتن.

6-  دەبێ بەر لەوەی بچیتە دەرەوە، دڵنیا بیتەوە لە سەلامەتیی ستۆپ و میكانیكی ئۆتۆمبێلەكە و بازنە كارەباییەكان، ھەروەھا فڵچە و بوونی ئاو لە شوێنی فڵچەدا.

7- دەبێ لەكاتی تێپەڕبوون بەلێژایی و پێچەكان و ئاستەنگەكاندا، بە وریایی و بەھێواشی لێ بخوڕیت.

8- تا ھەڵمی ئاو لەسەر شووشە و جامەكان كۆ نەبێتەوە، ھەوڵ بدە پەنجەرە بكەیتەوە بۆ ھەوا گۆڕكێ ئەگەر كەمیش بێت، بۆ نوێبوونەوەی ھەوای نێو ئۆتۆمبێلەكە.
 
















زۆرترین بینراوەکان