ئەستێرەیەك خۆی بە شایەنی بالۆن دۆر نازانێت 


نەتەوە  |   13:19:15 2018-10-10  |   (442) جار خوێندراوەتەوە

یاریزانی یانەی "مانچێستەر یونایتد" و هەڵبژاردەی فەرەنسا "پۆل پۆگبا" واز لە خەونی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین بۆ ساڵی 2018 دهێنێت.
A+    A-

 

لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی پۆگبا ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەمساڵ خۆم وانابینم شایستەی خەڵاتی بالۆن دۆربم، بەڵكو پێموایە هەریەكە لە كیلیان ئیمباپێ، ئانتوان گریزمان، یان رافائێل ڤاران یاخود نگۆلۆ كانتێ لە من زیاتر شایستەی ئەو خەڵاتەن.


وتیشی: "دوای بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی، هەستدەكەم دەستم گەیاندووەتە ئاسمان، بەڵام هێشتا برسیی نازناوم، هەوڵی بردنەوەی جامی یۆرۆ، خولی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگ دەدەم، ئەوكات دەبمە باشترین یاریزانی تۆپی پێ و مێژووی خۆم دەنووسمەوە.


پۆگبا جەختیشدەكاتەوە، حەزدەكەم گۆڵی زیاتر تۆماربكەم، بەڵام پێدەچێت ئەم كارە زەحمەت بێت، ئەمەش بە هۆی سروشتی ئەو ناوەندەی یاریی لێدەكەم لە تیپەكەمدا، كە واپێویست دەكات زیاتر را بكەم و تۆپ لە ركابەرەكان وەربگرم، هەروەها چۆن نگۆلۆ كانتێ و بلەیز ماتوێدی ئەنجامی دەدەن".


پۆگبا ناوی لە ریزی ئەو 30 یاریزانەیە، كە ئەم وەرزە بەربژێرن بۆ بردنەوەی خەڵاتی بالۆن دۆر و بە هیوای ئەوەیە یاریزانێكی فەرەنسی خەڵاتی بالۆن دۆر بباتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 3ی 12ی 2018 لە پاریس براوەی خەڵاتی بالۆن دۆری ئەمساڵ ئاشكرادەكرێت.

















زۆرترین بینراوەکان