بەناوی ئاسایشەوە باندێك چوونەتە سەر ماڵان و ١٥ هەزار دۆلاریان دزیوە


نەتەوە  |   12:51:48 2018-10-10  |   (851) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، "باندێكیان دەستگیركردووە، كە بەناوی ئاسایشەوە چوونەتە سەر ماڵان و بڕی ١٥ هەزار دۆلاریان دزیوە".
A+    A-

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠/١٠/ ٢٠١٨، عەمید ئاسۆ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا روونیكردەوە، "باندەكە لە چوار كەس پێكهاتوون و سەرجەمیان دەستگیركراون، كە بە بیانوی گەڕان بەدوای مادەی هۆشبەردا ماڵان گەڕاون بەڵام "دز و قۆڵبڕ" بوون.


هەر لە كۆنگرەكەدا پۆلیسی سلێمانی دەستگیكردنی باندێكی تری ئاشكراكرد، كە لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە هاتوون و چوونەتە سەر چەند ماڵێك و پارەیان بردووە، هەروەها شەوی رابردوو رووداوێكی كوشتن لە سیتەك روویداوە و هێزەكانیان دەستبەجێ بكوژەكەیان دەستگیركردووە.


ئامارێكی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، لە ١٠ رۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا دەستیان بەسەر ٣٩ پارچە چەكدا گرتووە و ئەوانەی هەڵیانگرتووە رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر، هێما بۆ ئەوەشكراوە، خەڵكیش لەسەر تەقەی هەڕەمەكی دەستگیركراوە و چەكەكانیان گیراون.
 
















زۆرترین بینراوەکان