كۆمیسیۆن شێوازی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات


نەتەوە  |   12:44:25 2018-10-10  |   (411) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاردەری ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژارنی پەرلەمانی كوردستان، بەبڕیاری دادگا و بە 50+1ـی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەبێت، نەك دوو لەسەر ‌سێ.
A+    A-

 

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "هەرچەندە پێشتر بڕیاری ئەوە هەبووە پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی كۆمسیاران بێت، بەڵام بەبڕیاری دادگا پەسەندكردنە، كە بە 50+1 دەبێت، واتە لە نۆ ئەندامی كۆمسیاران 5 یان واژۆی بكەن ئەنجامەكان پەسند دەكرێت، بەڵام ئێمە پیشەییانە كاردەكەین ‌و ئومێد دەكەین ئەنجامەكە بە واژی هەر 9 ئەندامەكە پەسندبكرێت".


بڕیاردەری ئەنجوومەنی كۆمسیاران، بە دووریزانی ئەنجامی هەڵبژاردن بەمنزیكانە پەسەند بكرێت ‌و دەشڵێت: "بە یەكلایی بوونەوەی سكاڵاكان بە دڵنیاییەوە گۆڕانكاری بەسەر ئەو كورسیانەدا دێت، كە تاوەكو ئێستا راگەیەندراوە".


تاوەكو ئێستا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 30ـی ئەیلوول رانەگەیەنراوە، ئەوەش پەیوەندی بەو هەزار و (45) سكاڵایەوە هەیە، كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەوە تۆمار كراوە ‌و جگە لەوە (228) سندووقیش قردێلەی سوورییان پێوەیە.
 
















زۆرترین بینراوەکان