وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات 


نەتەوە  |   12:09:27 2018-10-10  |   (368) جار خوێندراوەتەوە

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە، "لەچەند رۆژی داهاتوودا مەولوود چاوشئوغڵو، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات.
A+    A-

 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، "رۆژانی 11 و 12ـی ئەم مانگە، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدا دەكات و لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق‌ پێشوازی لێدەكرێت، دواتر لەگەڵ سەركردە سیاسییە عێراقییەكان و نوێنەرانی توركمان كۆدەبێتەوه"‌. 


هەر لە چوارچێوەی ئەو سەردانەیدا وەزیری دەرەوەی توركیا لە هەولێر كۆبوونەوە و دیداری باڵا لەگەڵ بەرپرسان ئەنجام دەدات.
 
















زۆرترین بینراوەکان