دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێكی تر راگەیەنرا


نەتەوە  |   11:51:08 2018-10-10  |   (9,511) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستێكی نوێی دابەشكردنی مووچە بۆ مانگی 7 ئاڕاستەی بانكە بازرگانییەكانی سەر بەو وەزارەتە دەكات، كە بەپێی موچەی چەند وەزارەتێكی تر دابەشدەكرێت.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەكان، بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكانی سلێمانی لیستێكی نوێی مووچەیان ئاراستەی بانكەكان كردووەو پێیان ڕاگەیەنراوە، كە رۆژی پێنجشەممە  11ی تشرینی یەكەمی 2018، مووچەی مانگی تەمموزی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشبكەن.


جێی باسە، مانگانە لە5ی مانگەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات، ئەوەش لە دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕە پارەیەك لەداهاتی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت و 317 ملیار دیناریش لە بەغداوە رەوانە دەكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان