ماڵپەڕی تەسریبات نیوز ڕایگەیاند :"رۆژی سێشەممە 9/10/2018 بۆ جاری دووەم كۆمەڵێك چەكدار هێرشیان كردۆتە سەر گۆڕەكەی تارە فارس بە هۆی ئەو وێنەیەی لەسەر گۆڕەكەی دانراوە".
تارە فارس نمایشكار و شاجوانی پێشووی عێراق بوو لە 27ی مانگی ڕابردوو لە شاری بەغدای پایتەخت لەلایەن دوو كەسەوە تیرۆر كرا.
