شێوازی ڕێكخستنەوەی‌ دەرماڵەو موچەی‌ فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت


نەتەوە  |   10:49:11 2018-10-10  |   (4,001) جار خوێندراوەتەوە

لەسەر چارەنوسی دەرماڵەی‌ فەرمانبەران و گۆڕانكاری لەشێوازی پێدانی‌ ئەو دەرماڵانە بەموچەخۆران "دڵنیایی دەدرێت"، پەرلەمانتارێكیش چەند زانیارییەك لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات.
A+    A-

 

ئاواز حەمید، پەرلەمانتاری‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ لەپەرلەمانی‌ كوردستان ڕایگەیاند، "چاوەڕوان دەكرێت یەكلاكردنەوەی‌ یاسای چاكسازی و خانەنشینی و بابەتی‌ دەرماڵەكان، بكەوێتە خولی‌ پێنجەمی‌ پەرلەمانەوە، جگەلەوەش بەرنامەی‌ حكومەتیش لەداهاتودا ڕێكخستنەوەی‌ دەرماڵەكانە بەجۆرێك، كە دادپەروەری تێدا بەدیبكرێت".


ناوبراو وتیشی‌:"بەشێك لەموچەخۆرانی‌ حكومی كاتێك خانەنشین دەبن، زەرەرمەند دەبن بەتایبەت كە موچەی بنەڕەتیان كەمەو دەرماڵەیان زۆربووە، بۆیە دەبێت بەشێوازێك ڕێكبخرێتەوە، كە لەبەرژەوەندی ئەو موچەخۆرانەدا بێت".


ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی لێدوانەكەی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ڕونیشیكردەوە، "ئەگەر بابەتی‌ دەرماڵەكان كە خراوەتە بەردەمی‌ حكومەتی هەرێم یەكلایبكاتەوە، موچەخۆران زەرەرمەندنابن، بەڵكو گەڕانەوەی‌ جۆرێك لەهاوسەنگی و دادپەروەریە بۆ موچەخۆران".


هێمای بۆ ئەوەشكرد،"چەند دەرماڵەیەك هەیە، كە دەدرێتە موچەخۆران جۆرێك نادادپەروەری تێدایە بەتایبەت دەرماڵەی‌ مەترسی, بۆیە پلانی‌ حكومەتی‌ هەرێم لەداهاتودا ئەوەیە، كە ئەو دەرماڵانە بدرێتە ئەوكەسانەی‌ شایستەن پێی‌".
















زۆرترین بینراوەکان