وێنە.. ئەلیسا (وەحید) نهێنی ئەڵقەكەی دەستی ئاشكراكرد


نەتەوە  |   10:17:01 2018-10-10  |   (3,711) جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژ "ئەلیسا عەلینەژاد" نهێنی ئەڵقەكەی پەنجەی ئاشكرادەكات، كە ماوەیەكە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی سەرقاڵكردووە. 
A+    A-

 

لەوبارەیەوە ئەلیسا رایگەیاندوە، بەهۆی ئەڵقەی پەنجەم لە دوایین دەركەوتنمدا، قسەیەكی زۆری لەسەركرا و زۆرێك بۆم دەنوسن (ئایا شوت كردووە؟)، دەمەوێت ئاشكرای بكەم، كە شووم نەكردووە و ئەم ئەڵقەیە وەك ئێكسـسواراتێكی جوانكاری بەكاردێنم، وەك هەر خانمێكی دیكە دەمەوێ هەمیشە شیك و جوان و لەگەڵ مۆدە دەركەوم. 


ئەلیسا لە درێژەی لێدوانەكەی بۆ سایتی دواڕۆژ وتیشی:"نازانم خەڵك پەلەی چیە لە شوكردنم و زۆرێك لە كچانیش لە كۆمێنت بۆم دەنوسن (تۆ رسقی ئێمەت بڕیووە دوای ئەوەی، كە بوویت بە كچ)، هەر كاتێك هاوسەرگیریم كرد، خۆم ئاشكرای دەكەم و بە نهێنی هاوسەرگیری ناكەم".
















زۆرترین بینراوەکان