رونكردنەوەیەك لەوەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە


نەتەوە  |   09:44:22 2018-10-10  |   (1,441) جار خوێندراوەتەوە

بریكاری وەزارەتی "ناوخۆی هەرێم" دەنگۆی ساختەكردنی ناسنامە و رەگەزنامەی رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە هیچ فەرمانگەیەكی هەرێمی كوردستان شتی وا نەكراوە.
A+    A-

 

جەلال شێخ كەریم، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ بەشی كوردی رادیۆ دەنگی ئەمریكا روونیكردۆتەوە، شێوازی دەرهێنانی ناسنامە و ڕەگەزنامە بەپێی یاسا دیاریكراوە و شێوازێكی قورسە، "لەدوای ئەو دەنگۆیانە بەدواداچونمان كردووە لەسەرجەم فەرمانگەكانی هەولێر و سلێمانی و شوێنەكانی تر، بەڵام یەك ڕەگەزنامە و ناسنامە لای ئێمەوە بۆ ساختەكاری دەرنەچووە."


ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لایەنانەی باسی ساختەكاری ناسنامە و ڕەگەزنامە دەكەن با سكاڵا تۆمار بكەن، بەڵام ئەگەر بەوشێوەیە نەبوو "ئەوا ئێمە بە تۆمەتی تەشهیر سكاڵایان لەسەر تۆماردەكەین، كە تەشهیریان پێكردوین."


وتیشی: ڕەنگە ناسنامە و رەگەزنامەی ساختەهەبێت، كە هێنابێتیان لەملاولاوە، بەڵام لە فەرمانگە حكومییەكانەوە یەك ڕەگەزنامە ساختە نەكراوە، دووپاتیشیكردوە وەك لایەنی وەزارەتی ناوخۆ ئامادەن سكاڵای ‌هەر لایەنێكی سیاسی وەربگرن، كە دەڵێن ڕەگەزنامە و ناسنامە ساختەكراوە.
















زۆرترین بینراوەکان