ئینتەرنێت لە جیهاندا دەوەستێت


نەتەوە  |   19:20:21 2018-10-09  |   (186) جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی رێكخراوی ICANN كه‌ تایبه‌ته‌ به ‌ده‌ستنیشانكردنی ئایپی و ناونیشانەكانی ئینته‌رنێت لە جیهاندا رایگه‌یاندووه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌مه‌وە به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ ئینته‌رنێت له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌وه‌ستێت.
A+    A-


ماڵپه‌ڕه‌كه‌ نووسیویه‌تی به‌هۆی گۆڕینی كۆدی تایبه‌ت بە پاراستنی ناونیشانه‌كانی ئینته‌رنێت DNS له‌ رۆژی پێنجشه‌مه‌ی داهاتووه‌وە به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ ئینته‌رنێت ده‌پچڕێت و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 

سه‌باره‌ت به ‌وه‌ستانی كاری هاووڵاتیانیش، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ره‌نگه‌ پرۆسه‌كه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان گران بێت، به‌ڵام دوای ئه‌و واده‌یه‌ كاره‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه‌.

 

بریاروابوو له‌ ساڵی 2010 وە ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواخرا بۆ ساڵی 2015 و پاشانیش به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانەوە له‌ ساڵی 2015 ئه‌نجام نه‌درا، دواخرا بۆ كۆتایی ئەمساڵ.
















زۆرترین بینراوەکان