كه‌سێك برایەكی و خۆشی دەکوژێت


نەتەوە  |   19:10:41 2018-10-09  |   (303) جار خوێندراوەتەوە

كه‌سێك لەبەرچاوی دایکی براكه‌ی‌ له‌سه‌ر موڵكێك كوشت و دواتریش كۆتایی به‌ ژیانی‌ خۆی هێناو رووداوەکەش له‌ پارێزگای‌ بابل-‌ ناوه‌ڕاستی‌ عیراق روویدا.
A+    A-


سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ له‌ پارێزگای‌ بابل رایگه‌یاندووە كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێکەوتی 2018/10/9 له‌ نزیك فه‌رمانگەی‌ تۆماری‌ خانووبه‌ره‌ی‌ ئەو شارە، كه‌سێك بەبەرچاوی دایکییەوە براكه‌ی‌ خۆی به‌ چه‌ك كوشتووە.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشیکردووەتەوە کە "ئه‌و كه‌سه‌ دوای‌ كوشتنی‌ براكه‌ی‌، هه‌ر له‌و شوێنه‌دا كۆتایی به‌ ژیانی‌ خۆشی‌ هێناوه‌".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوە كه‌ ئه‌و دوو برایه‌ كێشه‌یان له‌سه‌ر موڵكێك هه‌بووه‌و نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، بۆیه‌ یه‌كێکیان ئه‌وی‌ تریانی‌ كوشتووه‌.

 

راشیگه‌یاندووە كه‌ دوای‌ رووداوه‌كه‌ ته‌رمی‌ هه‌ردوو براكه‌ ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ شاره‌كه‌ كراوه‌.

 
















زۆرترین بینراوەکان