نرخی مریشك دووبەرامبەر بەرزدەبێتەوە


نەتەوە  |   18:59:31 2018-10-09  |   (419) جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێكە نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو  بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، بەڕێوەبەری چاودێریی و بازرگانی خۆراكیش رایدەگەیەنێت، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زەرەركردنی خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان.
A+    A-


سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێریی و بازرگانی خۆراك رایگەیاندووە: ماوەی چەند رۆژێكە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا نرخی مریشك بەرزبووەتەوە بەجۆرێك نرخی یەك كیلۆگرام لە هەزار و 500 دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 3 هەزار دینار.

 

ناوبراو بە سایتی فەرمیی یەکێتی وتووە: هۆكاری گرانبوونی مریشک دەگەڕێتەوە بۆئەوەی لە ماوەی رابردوودا زۆرێك لە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان زیانێکی زۆریانكردووەو ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نرخەكەی بەرز بكەنەوە.

 

روونیشیکردووەتەوە: هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ئەوەیە كە بەشێوەیەكی بێ بەرنامە جوجك دەخرێتە بازاڕەوەو ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە بازاڕەكاندا بێت و كەم بفرۆشرێت.
















زۆرترین بینراوەکان