روونکردنەوە لەسەر بەرزتربوونەوەی نرخی بەنزین دەدرێت


نەتەوە  |   18:47:20 2018-10-09  |   (234) جار خوێندراوەتەوە

نرخی‌ به‌نزین له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و نرخی هه‌ر لیترێك له‌نێوان 50 بۆ 75 دینار به‌راورد به‌ رابردوو گرانتر ده‌بێت، به‌رپرسێكیش لە پارێزگای سلێمانی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-


سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی و بازرگانیی‌ ‌سلێمانی‌، ڕایدەگه‌یەنێت: ‌ئێستادا نرخی لیترێك به‌نزینی‌ نۆرماڵ له‌ 700 دیناره‌وه‌ بۆ 750 دینار به‌رزبووەته‌وه‌و به‌نزینی‌ موحه‌سه‌ن له‌ 775 دیناره‌وه‌ گه‌یشتۆته‌  825 دینارو به‌نزینی‌ سوپه‌ریش به‌ 900 دیناره‌، كه‌ پێشتر لیترێكی به‌ 825 دینار بوو.

 

لەوبارەیەشەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگەیاندووە: نرخی به‌نزین له ‌هه‌ولێر به‌راورد به‌ سلێمانی گرانتره‌و یه‌ك لیتر به‌نزینی‌ سوپه‌ر به‌ 1000 دیناره‌.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی سلێمانی، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ بۆرسه‌ی جیهانی و دەڵێت: دۆخه‌كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانییه‌وه‌ هه‌یه‌ و نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبووەته‌وه‌.

 

روونیشیکردووەتەوە کە چاوه‌روانده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتوودا، به‌هۆی سه‌پاندنی‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكاوە به‌سه‌ر ئێراندا و پابه‌ندبوونی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌پاندنی سزاكه‌، نرخی به‌نزین به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ نه‌بن، نرخەکان هه‌رزان ده‌بێته‌وه‌.

 

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی قه‌یرانی كه‌میی به‌نزینیشەوە له‌ سلێمانی و شاره‌كانی هه‌رێم، ئه‌كره‌م شه‌ریف ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاماژەی بەوە داوە کە سه‌رباری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی، به‌ڵام مه‌ترسیی دروستبوونی قه‌یرانی كه‌میی سووته‌مه‌نی، به‌تایبه‌ت به‌نزین له‌ ئارادا نییه‌.
















زۆرترین بینراوەکان