زانیارییەکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانەوە ئاشکرا دەکرێت


نەتەوە  |   17:59:45 2018-10-09  |   (4,030) جار خوێندراوەتەوە

ژووری عه‌مه‌لیاتی بایۆمه‌تری له سلێمانی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشنیان ده‌دات و رایگەیاندووە کە  جێبه‌جێكردنی بڕیاری دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە پێی باڕکۆد درێژكراوەته‌وه‌.
A+    A-


یادگار جه‌بار، ئه‌ندامی ژووری عه‌مه‌لیاتی بایۆمه‌تری له ‌پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووە: له‌م مانگه‌دا ئاگاداری ئه‌و خانه‌نشینانه‌مان كردبوو كه‌ باركۆدیان نه‌هێناوه‌، تا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی بكه‌ن و ئه‌وانیش ناوه‌كانیان بكه‌ن به‌ لیستێك.

 

لەوبارەیەشەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی وتووە: "بڕیاربوو له‌مانگی 10دا مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌پێی باركۆد دابه‌شبكه‌ین، هه‌ر خانه‌نشینێك باركۆدی نه‌هێنابێت، مووچه‌كه‌ی رابگیرێت تا ئه‌وكاته‌ی كێشه‌ی باركۆده‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، یاخود خۆی تۆمار ده‌كات، به‌ڵام كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكاره‌مان درێژه‌كردووەته‌وه‌.

 

لەبارەی وادەی کارکرنیش بەو بڕیارە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێدەچێت له‌كۆتایی مانگی داهاتوودا بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت".

 

ئاماژه‌شی به‌وه‌ داوە کە ‌ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی ده‌ستیان کردووە به ‌ئاماده‌كرنی لیسته‌كه‌و ورده‌ ورده‌ ته‌واوی ده‌كه‌ن، پاشان به‌رزده‌كرێته‌وه‌ بۆ لیژنه‌ی باڵای بایۆمه‌تری له ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

 

پێشتر ناوبراو رایگه‌یاندبوو کە ژماره‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی تائێستا باركۆدیان نه‌گه‌ڕاندووەته‌وه‌، ده‌گاته‌ نزیکەی (77) هه‌زار خانه‌نشین.
















زۆرترین بینراوەکان