نرخی ئێوارەی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا


نەتەوە  |   17:07:52 2018-10-09  |   (195) جار خوێندراوەتەوە

نرخی جۆرەکانی نەوت بەگوێرەی بۆرسەی جیهانیی بەراورد بە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە هەردوو جۆری برێنت و خاوەوە بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد.
A+    A-


لەو رووەشەوە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 2018/10/9 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت  گەیشتە 84 دۆلار 40 سەنت. لەکاتێکدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی دەستپێکی مامەڵەدا بە84 دۆلار و33 سەنت بووە.

 

هەرچی نەوتی خاوی سوكی ئەمریكاییشە بەهەمانشێوە بەرزبوونەوەی تۆمارکردووەو نرخی بەرمیلێک گەیشتە 74 دۆلارو 56 سەنت لەکاتێکدا سەرلەبەیانی بە 74 دۆلارو 29 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
















زۆرترین بینراوەکان