ریال مەدرید خەونی هازارد دێنێتەدی 


نەتەوە  |   11:53:27 2018-10-09  |   (261) جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، "یانەی ریال مەدرید لەپلانیدایە لە ماوەی داهاتوودا ئیدین هازاردی، یاریزانی چێڵسیی ئینگلیزی بباتە ریزەكانییەوە".
A+    A-

 

بە پێی زانیارییەكانی پرۆگرامی ئێلچێرینگیتۆ، ریال مەدرید ئامادەیە 170 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی هازارد خەرج بكات، ئەمەش لەكاتێكدایە گرێبەستی هازارد لە حوزەیرانی 2020 لەگەڵ چێڵسی كۆتاییدێت، ریال مەدریدیش هەوڵەكانی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی ناوەراستكارەكەی بەلجیكا، بە تایبەتی كە یانەكەی خۆی دەیەوێت گرێبەستەكەی لە ئێستاوە نوێبكاتەوە.


پێشتر هازارد لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردبوو، خەونی منداڵیی ئەو، یاریكردنە بۆ ریال مەدرید، وتیشی: "ریال مەدرید باشترین تیپە لە جیهاندا، نامەوێت درۆ بكەم، لە منداڵییەوە خەونی من یاریكردنە بۆ ریال مەدرید، بۆیە نامەوێت هەموو رۆژێك لەمبارەیەوە قسە بكەم"، ناوبراو لەگەڵ ئەوەشدا بە یانەكەی خۆی راگەیاند، ئامادەیە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی گفتوگۆ بكات.
 
















زۆرترین بینراوەکان