توێژینەوەیەك: تۆوی پیاو لە مەترسیدایە


نەتەوە  |   10:37:53 2018-10-09  |   (4,090) جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە "داهاتووی تۆوی پیاو لە مەترسیدایە و كوالیتی بەرەو خراپی دەچێت.
A+    A-

 

لە توێژینەوەكەدا، كە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاوكردووەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە كوالیتی تۆوی پیاو لە مترسیدایە هۆكارەكەشی پیس بوونی هەوا و خواردنی خۆراكی ناتەندروستە.


توێژینەوەكە، كە لە وڵاتی بریتانیا ئەنجامدراوە ئەوەی خستۆتەڕوو، ڕێژەی تۆوی جوڵاو ساڵانە بەڕێژەی 1.8% كەمدەكات، ئەوەش مەترسیدارە، لەبەرئەوەی ئەگەر ڕێژەكە بەوشێوەیە بەردەوامبێت بۆ نەوەی داهاتوو بارودۆخەكە خراپتر دەبێت، هاوكات لە توێژینەوەیەكی تریشدا كە لەسەر هەمان بابەت لە ئەمریكا ئەنجامدراوە دەركەوتووە، لە شەش شاری ئەمریكا كوالیتی تۆوی پیاو خراپ بووە.
















زۆرترین بینراوەکان