خانمه‌ ئه‌كته‌رێك كۆچی دوایی كرد


نەتەوە  |   01:25:32 2018-10-09  |   (3,350) جار خوێندراوەتەوە

رۆژی "دووشه‌ممه‌" 8/10/2018 "دینا هارون"، خانمه‌ ئه‌كته‌ری ناسراوی سوری كۆچی دوایی كرد.
A+    A-

 

دینا هارون ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئازارێكی زۆری گه‌ده‌ی هه‌بووه‌، كاتێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه‌ و پشكنینیان بۆكردووه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌یه‌تی و له‌ قۆناغی كۆتایدایه‌ و چاره‌سه‌ری نییه‌، ناوبراو رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری دیمه‌شق له‌ سوریا كۆچی دوایی كرد.


دینا ساڵی 1973 له‌ شاری لازقیه‌ له‌ سوریا له‌دایكبووه‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ كچه‌ ئه‌كته‌ره‌ شۆخ و به‌تواناكانی ئه‌و وڵاته‌.


 
















زۆرترین بینراوەکان