سەرۆکی پۆلیسی ئینتەرپول دەستی لەکارەکەی کێشاوەتەوە


نەتەوە  |   09:35:49 2018-10-08  |   (1,027) جار خوێندراوەتەوە

رێكخستنی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول)، رایگەیاند، كە سەرۆكی ئێستای ئینتەرپول، مینگ ھۆنگڤی، كە لەوەتەی كۆتایی مانگی ئەیلوولی رابردووەوە بێسەروشوێنە و دەستی لەكاركێشاوەتەوە.
A+    A-

 

بەپێی ئەو راگەیەنراوەی بەناوی سكرتاریەتی گشتی ئینتەرپول بڵاوكراوەتەوە، "دوێنێ، ٧ی تشرینی یەكەم، سكرتاریەتی گشتی ئینتەرپول لە شاری لیۆنی فەڕەنسا دەستبەجێ بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی مینگ وەرگرتووە". 


ئاماژە بەوەشكراوە، بە پێی یاساكانی ئینتەرپول تا دیاریكردنی سەرۆكێكی نوێ، كیم جۆنگ یۆنگ كە بەرەگەز خەڵكی كۆریای باشوورە وەك بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئینتەرپول ئەركەكەی وەرگرتووە و لە ١٨-٢١ی تشرینی دووەم لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی لە وڵاتی ئیمارات سەرۆكێكی نوێ ھەڵبژێردرێت". 


چەند رۆژێك پێش ئێستا ھەواڵی بێسەروشوێنبوونی مینگ بڵاوبووەوە و لێكۆڵینەوەی پێویست لەمبارەیەوە دەستیپێكردبوو. 


پێنجی تشرینی یەكەمی رابردوو، ئینتەرپول رایگەیاندبوو كە مینگ لە كۆتایی مانگی ئەیلوولی رابردوو لە فەڕەنساوە سەردانی چینی كردووە و لەو كاتەوە ھیچ زانیارییەك لەبارەیەوە نازانرێت، مینگ لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بە سەرۆكی ئینتەرپول ھەڵبژێردرابوو.
 
















زۆرترین بینراوەکان