وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌م پاره‌یه‌یی ساڵی 2017 بۆ فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كات


نەتەوە  |   01:36:00 2018-10-08  |   (12,213) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا "جیاوازی موچەی مانگەکانی ساڵی ٢٠١٧" بۆ فەرمانبەران  بگەڕێنێتەوە.
A+    A-

 

لە نوسراوێکی فەرمیدا، کە بەرواری ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی لەسەرە ، وەزیری دارایی داوای لە گەنجینەکان کردووە جیاوازی موچەی فەرمانبەران لەمانگەکانی ساڵی ٢٠١٧دا بە شێوەیی لیستی جیاواز بۆ فەرمانبەران خەرجبکرێت.


لە نوسراوەکەدا ھاتووە "بەھۆی پاشەکەوتکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم (١٢)ـی ساڵی ٢٠١٧ پێتان رادەگەیه‌نین، سەرجەم ئەو جیاوازی موچانە بۆ مانگەکانی ساڵی ٢٠١٧ دەگەڕێتەوە و لەگەڵ لیستی موچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران بەستراوە، خەرجبکرێتەوە بە لیستی جیا و لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگانە".


له‌به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "بۆ دامودەزگاکانی مەڵبەندی ، بڕی جیاوازییەکە لە پاشکەوتی مووچەی مووچە خۆران خەرجبکرێتەوە، کە لەلایەن گەنجینەی پەیوەندیدارەوە وەکو بارمتە تۆمارکراوە."


لە نوسراوەکە سەبارەت بە دامودەزگاکانی نا مەڵبەندی ھاتووە ، "بڕی جیاوازییەکە لە پاشکەوتی مووچەخۆران خەرجبکرێتەوە کە بە بارمتە دانراوە بە بەڵگەنامەی خەرجکردن و بە مەرجێک لەسەر بوودجەی ساڵی ٢٠١٧ جێگرکرابێت".
















زۆرترین بینراوەکان