ئەو فیلمە کە ساڵی 1976 بەرهەم هێنرابوو واتە 42 ساڵ پێش ئێستا، زۆربەی ئەکتەرو پاڵەوانەکانی مردوون، بەڵام ئەم خانمەی کە رۆڵی هیند-ی هاوسەری ئەبوسوفیانی سەرۆکی هۆزی قورەیش-ی دەگێڕا هێشتا زیندووە، ئەگەرچی زۆر پیر بووە، بەڵام هەر بەردەوامە لەسەر کارە هونەرییەکانی.
منا واسف لە ساڵی 1942 لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە دایکبووە لە باوکێکی بەڕەچەڵەک کورد و دایکێکی کریستیان و لە ساڵی 1960ەوە تا ئێستا بەردەوامە لەسەر کاری هونەریی و بەشداریی لە 200 فیلم و درامادا کردووەو دەیان خەڵاتیشی وەرگرتووە.
