ڤیدیۆ.. دیمەنی رۆژی ناپاکییەکەی کلینتن بڵاوبووەوە


نەتەوە  |   10:16:01 2018-10-07  |   (353) جار خوێندراوەتەوە

"كتێبخانه‌ی كلینتن"، نوێترین گرته‌ی ڤیدیۆیی بێل كلینتن، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا و مۆنیكا لوینسكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵی 1997دا تۆماركراوه‌و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی كۆشكی سپی، "وێنه‌ی یادگاریی" له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكادا ده‌گرن.
A+    A-


وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كلینتن به‌رله‌وه‌ی وێنه‌ له‌گه‌ڵ مۆنیكا بگرێت، قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و دواتریش وێنه‌یه‌ك ده‌گرن، وه‌ك باس ده‌كرێت، ڤیدیۆكه‌ هی ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌ "ئابڕووچوونه‌ سێكسییه‌كه‌ی" نێوانیان روویداوەو بڵاوکراوەتەوە.

 

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر وێنه‌ی زۆری دیكه‌ی ئۆفیسی سه‌رۆكی ئه‌مریكا (ئۆڤال ئۆفیس) له‌و رۆژه‌دا بڵاوكرابوونه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌ ڤیدیۆ بڵاوده‌بێته‌وه‌.

 

هێشتاش "كتێبخانه‌ی كلینتن" له‌ باره‌ی هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ هیچ لێدوانێكی نه‌داوه‌، به‌ڵام ڤیدیۆكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسای ئازادیی بەده‌ستگه‌یشتنی زانیاریی له‌ ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

 

ئه‌وكاتە مۆنیكا لوینسكی، دانی به‌وه‌دا نا، كه‌ له‌ ئۆفیسی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا، سێكسی له‌گه‌ڵ بێل كلینتندا کردووە، به‌ڵام سه‌ره‌تا كلینتن له‌ ژێر سوێندی یاسایی ئه‌و لێدوانانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و دواتریش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، كه‌ له‌ ژێر "سوێندی یاسایی، درۆی له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌مریكادا" كردووه‌.
















زۆرترین بینراوەکان