پێکھاتەی بەرشەو ڤالانسیا بۆ یاریەکەی ئەمشەو بەمجۆرە دەبێت


نەتەوە  |   09:39:09 2018-10-07  |   (185) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمشەو لە ھەفتەی نۆیەمی لالیگادا یانەی ڤالانسیا لە یاریگای مێستایا کاتژمێر  9:45 خولەک میوانداریی لە یانەی بەرشەلۆنە بکات، بەھۆی دۆڕاندنی ریاڵ مەدریدەوە لەم ھەفتەیەدا ئەم یارییە زۆر گرنگ دەبێت بۆ ھەردوو یانەکە.
A+    A-


هەرچی بەرشەیە دەیەوێت بردنەوە تۆمار بکات و بە جیاوازیی خاڵ پێش ریاڵ بکەوێت و لەبەرامبەریشدا شەمشەمە کوێرەکان کە لە لالیگا لەم وەرزەدا ئەنجامی خراپ تۆمار دەکەن و تەنھا خاوەنی یەک بردنەوەن، دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەرو ریزیەندییەکە، چونکە بە بردنەوە لە بەرشە دەتوانن تا پلەی پێنجەم سەربکەون کە ئێستا لە پلەی 16 یەمدان.

 

لەو رووەشەوە پێگەی مارکا پێکھاتەی ھەردوو یانەکەی بەم شێوەیەی لای خوارەوە بڵاو کردووەتەوە :

 

پێکھاتەی ڤالانسیا 

* نیتۆ - گۆڵپارێز

* پیسینی - گارای - پاولێستا - گایا   -بەرگری

* کۆکیولین - پاریخۆ - کۆندۆگۆبیا - گیۆدیس  - ناوەند

* گامیرۆ - رۆدریگۆ  - هێرش

 

پێکھاتەی بەرشەلۆنە

* تیر شتیگن - گۆڵپارێز

* ئەلبا - لینگلێت - پیکی - سیمیدۆ  - بەرگریی

* کۆتینھۆ - بۆسکێتس - راکیتیچ – ئارسەر- ناوەڕاست 

* سوارێز – میسی- هێرش

 

 
















زۆرترین بینراوەکان