بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لەهاوپەیمانی نەسر، كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات، لایەنە سیاسییەكان چەند پۆستێكی نوێیان بۆ حەیدەر عەبادی پێشنیازكردووە.
هەر بەپێی سەرچاوەكە، پۆستەكان خۆیان لەپۆستی چەند وەزارەتێك دەبینێتەوە، بەتایبەتی پۆستی وەزیری دەرەوە، ئەوەش بەهۆی بوونی پەیوەندییەكان باشی نێودەوڵەتی.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە حەیدەر عەبادی تائێستا وەڵامی پێشنیازەكانی نەداوەتەوەو دیاریش نییە، لەكایبنەی داهاتوو هیچ پۆستێكی حكومی وەردەگرێت، یان نا.
رۆژی 2ی ئەم مانگە بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عێراق عادل عەبدولمەهدی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، كە بڕیارە لەماوەی مانگێك كابینەی حكومەتەكەی رابگەیەنێت.