‌ڤیدیۆ: جیاوازترین عه‌زی بووك ببینه‌


نەتەوە  |   13:04:42 2018-10-06  |   (1,544) جار خوێندراوەتەوە

لیلی تان خانمێكی چینیه‌ و به‌ وێنه‌ی‌ عه‌زی بوكێنیه‌كه‌ی‌ بۆته‌ باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
A+    A-

 

 

ئه‌م خانمه‌ ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌ عه‌زی بوكێنیه‌كه‌ی‌ له‌ 40 كیسی چیمه‌نتۆ دروستكراوه‌ و كاتی پێویست بۆ دروستكردنی عه‌زیه‌كه‌ی‌ ته‌نها سێ كاتژمێری ویستوه‌.

 

لیلی له‌ بواری كشتوكاڵی كار ده‌كات و خۆی عه‌زیه‌كه‌ی‌ خۆی دوریوه‌ و پێشتریش له‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ سادده‌ و سروشتی وه‌ك گوڵ و گه‌ڵای هه‌مه‌چه‌شن و كاغه‌زی ڕۆژنامه‌كان عه‌زی دروست كردوه‌ و ئه‌و ده‌ڵێت" هاوسه‌ره‌كه‌م له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی‌ ماڵه‌كه‌ماندا چیمه‌نتۆی به‌كارهێناوه‌ و بۆ منیش سوودم له‌و كیسه‌ چیمه‌نتۆیانه‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌ ئه‌و به‌كاریهێناوه‌" و ئه‌م خانمه‌ پێی سه‌یره‌ كه‌ عه‌زیه‌كه‌ی‌ ده‌نگۆیه‌كی ئاوای له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناوه‌ته‌وه‌.

 
















زۆرترین بینراوەکان