موچەی مانگی تەمووز


نەتەوە  |   09:37:42 2018-10-06  |   (7,880) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات و تا ڕۆژی سێشەممەش مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکات.
A+    A-

 

 

بەپێی زانیارییەکانی باسنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ١٠ی ٢٠١٨، مووچەی مانگی ٧ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و ڕۆژی دووشەممەش مووچەی لیواکان و هەردوو یەکەی ٧٠ و ٨٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت. 


لەم بارەیەشەوە لیوا بەکر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریەكانی پشتڕاست كردەوە و گوتی: "بە پێی ئەو بەرنامەیەی وەزارەتی دارایی دایناوە، یەكشەمەی داهاتوو مووچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت".

 

لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی سێشەممە ٩ی ١٠ی ٢٠١٨، مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

 

پاش بەرزبوونەوەی داهاتەکان و دابەشکردنی مووچەی سەرجەم دامەزاوەکان لە ماوەی مانگێکدا، وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە چیتر خشتەی مووچە بڵاو نەکاتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان