ئیسرائیل و ئێران ڕێکدەکەون


نەتەوە  |   09:26:48 2018-10-06  |   (1,253) جار خوێندراوەتەوە

حکوومەتی رووسیا نێوەندگیری لە نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.
A+    A-

 

 

سەرچاوەیەکی ئاگاداری رووسی بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، هەوڵەکەی حکوومەتی وڵاتەکەیبۆ کەمکردنەوەی گرژی و رێگریکردنە لە ئەگەری دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە.

 

ئێران لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە بە ناردنی چەک و میلیشیای چەکداری، پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکات و ئیسرائیلیش بوونی ئێران لە سووریا بە مەترسیی بۆ ئاسایشی وڵاتەکەی دەزانێ، بۆیە بەردەوام فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکە و بارەگای میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا، دەکەنە ئامانج.

 

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

 

بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
















زۆرترین بینراوەکان