ئەوانە چین کە کۆرپەلە لەسکی دایکدا چێژیان لێ دەبینێت؟


نەتەوە  |   17:55:09 2018-10-05  |   (388) جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی چەند توێژینەوەیەکی زانستی، کۆرپەلە لە توانایدایە هەست بە دۆخە دەروونییەکانی دایکی بکات، جگە لەوەش هەست بە زۆر لایەنی دیکە دەکات و چێژیان لێ دەبینێت، ئەمەش بە چەند نیشانەیەک دەردەکەوێت لەسەر جەستەی دایکەکە.
A+    A-


بەپێی توێژینەوەیەک کە بڵاوکراوەتەوە، کۆرپەلە دەتوانێت لە سکی دایکیدا چێژ لە هەندێک شت ببینێت، لەوانە:

 

*خواردنی بەتام: لە هەفتەی 13-15ی دووگیان بووندا کۆرپە لە سکی دایکیدا هەستی تامکردنی جۆراوجۆری لەلا دروست دەبێت، پاڵاوتەی خۆراک و خوێن لە رێگەی ناوکە پەتک "وێڵداش"ەوە دەگاتە منداڵەکە، هەر ئەو خواردن و پاڵاوتەیەشە کە دواتر دەچێت بۆ مەمکی دایک و دەبێتە شیرو باشتر سوودی لێ دەبینێت.

 

*گەرماو: کۆرپەلە لە قۆناغی زیاتر گەورەبوونیدا زیاتر لە پێستی سکی دایک نزیک دەبێتەوە، ئەمەش وا دەکات هەست بە پلەکانی گەرمی و ساردی بکات و چێژی لێ ببینێت.

 

*مەساجکردن بۆ سک: دوای تێپەڕبوونی بیست هەفتە بەسەر دووگیان بووندا، پاڵاوتن و مەساجکردن بە شێوەی بازنەیی بە سکی دایک، چێژ بە کۆرپەلە دەگەیەنێت و ئارامی دەکاتەوە.

 

*بیستن: لە هەفتەی 25-26ی دووگیانیدا کۆرپە هەست بە دەنگەدەنگ و ژاوەژاوەکان دەکات کە لەدەرەوەی سکی دایکیدا رووددەن، دەتوانێت بە روونی و بەباشی گوێبیستی دەنگی دایکی بێت و چێژ لە دەنگی دایکی دەبینێت و دڵنیایی و ئارامیی پێ دەبەخشێت.

 
















زۆرترین بینراوەکان