فەرەنسا بەدوای سە‌رۆكی پۆلیسی نێودەوڵەتیدا دەگەڕێت


نەتەوە  |   16:58:37 2018-10-05  |   (196) جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ئەمنی لە فەرەنسا دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە، ئەوەش لەپاش دیارنەمانی هۆنگوی مینگی چینی، سەرۆكی ئینتەرپوڵ كە بنكە سەرەكییەكەی لە  شاری لۆنی فەرەنسایە.
A+    A-


ئەمڕۆ هەینی 2018/10/5، ئاژانسی فڕانس پرێس لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە کە خێزانی هۆنگوی لە كۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوودا جێ و شوێنی سەرۆكەكەی ئینتەرپوڵیان لەلا نەماوە.

 

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە هاوسەری ناوبراو پۆلیسی فەرەنسی ئاگاداركردووەتەوە لە دیارنەمانی هاوسەرەكەی پاش ئەوەی كە  29ی مانگی رابردوودا هاوسەرەكەی چووە بۆ چین ئیتر لەوکاتەوە پەیوەندییان پچڕاوە.

 

بەپێی رۆژنامەی ئیندپێندەنت-ی بریتانی، هۆنگوی كە تەمەنی 64 ساڵە، لەگەڵ خێزانەكەیدا لە شاری لیۆنی فەرەنسا دەژی.

 

هەروەک ئەوەش خراوەتەڕوو كە ناوبراو جێگری وەزیری ئاسایشی گشتی بووە لە چین، پێش ئەوەی ئەم پۆستەی ئێستا وەربگرێت لە ساڵی 2016دا.

 

جێی ئاماژەیە کاری ئینتەرپوڵ گەڕانە بەشوێن تاوانبارانی گەورەی راکردووە لە جیهاندا لەسەر داوای وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان. بەڵام ئێستا بەڕێوەبەرەکەی خۆیان ونبووەو بە هاوکاریی فەرەنسا بەشوێنیدا دەگەڕێن.
















زۆرترین بینراوەکان