هەرەشەیەکی گەورە لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەیە


نەتەوە  |   12:56:00 2018-10-05  |   (409) جار خوێندراوەتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی "یوڤێنتوسی ئیتاڵی" بەهۆی سكاڵای دەستدرێژی سێکسی یەک ملیار پاوەند زیانی پێدەگات.
A+    A-

 

به‌پێی هەواڵێكی رۆژنامه‌ی زە سەنی بەریتانی، رۆناڵدۆ بەهۆی ئەو سکاڵا و تۆمەتی دەستدرێژییەی کە لەلایەن "کاترین مایۆرگای" کچە ئەمریکی خراوەتە پاڵی یەک ملیار پاوەند زیانی بەردەکەوێت.


رۆژنامەکە باسی زیانەکەشی کردووە و نوسیوویەتی" ئەگەر سکاڵاکە بەسەر دۆن ساخبێتەوە، ئەوا بەشێکی زۆری سپۆنسەرەکان و رێکلامەکان لەدەستدەدات ئەمە جگە لەوەی بازاڕی مارکەی خۆی، کە بە ناوی cr7  وەیە نامێنێت".


ماوەی هەفتەیەکە کریستیانۆ لە دادگای لە لاس ڤێگاس سکاڵای لە دژی تۆمارکراوە و تۆمەتبارکراوە بە دەستدرێژی کردنە سەر خانمێکی ئەمریکی بەناوی کاترین مایۆرگا، بەڵام دۆن هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و دەلێت: تەنیا بەکارهێنانی ناوی منە بۆ شۆهرەت پەیداکردن.

 


 
















زۆرترین بینراوەکان