پارتی كاندیده‌كانی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشكراده‌كات


نەتەوە  |   09:55:04 2018-10-05  |   (9,351) جار خوێندراوەتەوە

پارتی دیموكرات ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش ئاشكرای ده‌كات: "هه‌ریه‌ك له‌نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ دیاری بكرێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ".
A+    A-

 

عارف ته‌یفور، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ لێدوانێكدا به‌سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندوه‌: تاوه‌كو ئێستا دیار نییه‌ كێ له‌ناو پارتی دیموكرات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان دیاریده‌كرێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ هێمن هه‌ورامی نابێت، چونكه‌ ناوبراو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌بێت له‌په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رقاڵی ئه‌و كاره‌ ده‌بێت.


ناوبراو سه‌باره‌ت به‌كاندیدكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌، وتی: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كاك مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێردرێت، به‌ڵام هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه‌ جارێكی تر نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ رابسپێردرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان