نێچیرڤان بارزانی باسی موچەی فەرمانبەران ده‌كات  


نەتەوە  |   19:49:35 2018-10-04  |   (8,658) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "تائێستا رێككەوتنی ناردنی 317 ملیار دینارەكەی بەغداد ماوە و ئەوەش مانای وایە موچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا دەدرێت".
A+    A-

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رۆژی پێنج شه‌ممه‌ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تائێستا هیچ بڕیار و رێكەوتنێكی نوێ لەسەر پارەكەی بەغداد نییە و بڕیارە لەكاتی خۆیدا بنێردرێت، وتیشی: "هیودارین ئەو پارەیە لەكاتی خۆیدا بنێردرێت".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ مانگانە حكومەتی عێراق 317 ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان و به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ موچەی به‌شێك له‌فەرمانبەرانی هەرێمی پێدەدرێت و ئەگەر ئەو پارەیە نەنێردرێت، وه‌ك حكومەتی هەرێم رایگه‌یاندووه‌، ناتوانێت لەكاتی خۆیدا موچە دابەش بكات و تا ئەو كاتەی پارەكەی بەغداد بنێردرێت، موچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان