ڤیدیۆ.. بۆچی خەڵک بەرامبەر ئەم کچە پێشکەشکارە كورده‌ دەکەونە سەر ئەژنۆ؟


نەتەوە  |   18:46:25 2018-10-04  |   (2,070) جار خوێندراوەتەوە

یه‌كه‌م ئەڵقەی بەرنامەکەی " نیان عەزیز" کچە مۆدێل و ئەکتەری سلێمانی دەنگدانەوەیەکی زۆری لە سۆشیاڵ میدیادا لێکەوتەوە.
A+    A-

 

دوای ئەوەی نیان عەزیز کچە مۆدێل و ئەکتەری سلێمانی ڕایگەیاند: دەبێتە پێشکەشکار لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە و بەرنامەیەکی تایبەت بەخۆی بەناوی (نیان و ژیان ) یەکەم ئەڵقەی بەرنامەکەی کاردانەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری لە سۆشیاڵ میدیادا هه‌بوو.


نیانی کورتە باڵا لە شوێنە گشتیەکانی سلێمانی چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵک دەکات و دەربارەی بوونی بە پێشکەشکار وەک کچێکی کورتە باڵا ڕاوبۆچوونی خەڵک وەردەگرێت  و گەنجانیش بۆ نیان دەکەونە سەر ئەژنۆ تا دیمانەی لەگەڵ بکەن ئەمەش وەک ڕێزێک بۆی لەلایەن خەڵکی سلێمانییەوە.
















زۆرترین بینراوەکان