ئەلیسا (وەحید) شوو بەکێ دەکات؟ ئەگەر خەڵک بزانن توشی سەرسوڕمان دەبن


نەتەوە  |   16:28:44 2018-10-04  |   (7,511) جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەند "ئەلیسا عەلینەژاد" ده‌ڵێت، "دوای ئەوەی بە تەواوی گۆڕام بۆ کچ، هاوسەرگیری دەکەم و لە ئێستادا داواکارییەکی زۆری هاوسەرگیریم بۆ دێت لەلایەن هەندێک کەسەوە ئەگەر ئاشکرایان بکەم هەمووان شۆک دەبن.
A+    A-

 

ئەلیسا عەلینەژاد، کە پێشتر بە "وەحید" به‌ناوبانگ بووە و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ئێستادا لە وڵاتی سوید دەژیت و پاش بوونی بە کچ بووەتە باسی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زۆرترین قسەش لەسەر شوکردنی ئەم خانمە هونەرمەندە دەکرێت.


ئەلیسا، لەبارەی شوکردنی لە لێدوانێکدا بۆ سایتی دواڕۆژ رایگه‌یاندووه‌، پێشبینی ئەوەم نەدەکرد دوای ئەوەی کە بووم بە کچ ئەوەندە داواکاری هاوسەرگیری بۆبێت، پەڕەکانم و تەلەفۆنەکانم و تەنانەت بە دیداری ڕاستەوخۆش زۆرترین کەس داوایان لێکردووم هاوسەرگیریان لەگەڵ بکەم بەڵام لە ئێستادا لە مێشکمدا نییە بەهۆی سەرقاڵبوونم بە خوێندنەوە .


دەربارەی ئەو کەسانە، کە ئایا کێن داوای هاوسەرگیری لە ئەلیسا دەکەن، ئەم خانمە گۆرانیبێژە دەڵێت: جگە لە کەسە ئاساییەکان، کەسانی زۆر تایبەتیشی تێدان، بۆ نمونە کەسایەتیە دیارەکان، و هەندێک لە بەرپرسانی هەرێم و هاوکات هونەرمەندان و پیاوە دەوڵەمەندەکان و پیاوی ئاینیش هەبووە ئەو داواکارییەی لێکردووەمە هاوکات بەڵێن و شتی زۆرم بۆ پێشنیار دەکەن بۆ ئەوەی هاوسەرگیریان لەگەڵ بکەم بەڵام بەبێ خۆشەویستی من شوو ناکەم.


ئەلیسا لەبارەی ئەوەی کە ئایا ئامادەیە شووبکات وتی: ئەمە خەونی هەموو کچێکە خێزان دروست بکات، منیش کە لە ڕێگادام بۆ ئەوەی ببم بە کچێکی تەواو، حەتمەن ئەوکات ئەگەر بوو بەقسمەت و لەگەڵ کەسێکی گونجاو وباش بەدڵنیایەوە ئامادەم.


لە بارەی مەرجەکانی بۆ شۆکردن ده‌ڵێت: من کۆمەڵە مەرجێکی زۆر سادە و گرنگم هەیە لەوانەش پێش هەمووان دەبێت کەسێک بێت قبوڵی باردۆخەکەم بکات و کەسێکی ڕۆشنبیر و روح و دەرون پاکبێت، و خۆشەویستی و تێگەیشتن لە نێوانمادا هەبێت و لەمانە زیاتر ئەگەر قۆزیش بێت "بە پێکەنینەوە"، ئەوە باشترە.
















زۆرترین بینراوەکان