یەكشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت


نەتەوە  |   14:00:14 2018-10-04  |   (13,951) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووز دەكرێت.
A+    A-


سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گەنجینەی هەرێم رایگەیاندووە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو رێکەوتی 2018/10/7 دەست دەکرێت بە دابەشكردنی مووچەو لەو رووەشەوە بە سایتی باسنیوز-ی  وتووە: "لە رۆژی یەكشەممەدا مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت".

 

هەر بەپێی زانیارییەكانیش رۆژی دووشەممە مووچەی لیواكانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

 

لەو رووەشەوە لیوا بەکر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە زانیارییەكانی پشتڕاست كردووەتەوەو دەڵێت: " بەپێی ئەو بەرنامەیەی وەزارەتی دارایی دایناوە، یەكشەممەی داهاتوو مووچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت".
















زۆرترین بینراوەکان