نهێنی مشتومڕەکەی نێیمارو تۆخێل ئاشکرا بوو


نەتەوە  |   13:52:27 2018-10-04  |   (146) جار خوێندراوەتەوە

نێیمار گومانی رۆژنامەنووسانی رەواندەوە دوای ئەوەی نهێنیی مشتومڕەکەی نێوان خۆی و تۆخێلی بۆ درکاندن، بەڵام هاوکات نهێنییەکەی خۆی بۆ ئاشکراکردن سەبارەت بە دانیشاندنی لە خولەکی 81دا.
A+    A-


دوای ئەوەی شەوی رابردوو یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای باخچەی شازادەکانی شاری پاریس نمایشێکی جوانی پێشکەش کردو ھاندەرانی تیپەکەی لە بینینی گۆڵ تێر کردو شەش گۆڵی لە یانەی رێد ستاری سربیا کرد.

 

 لەو یاریەدا نێیمار ھاتریکی کردو ئاستێکی بەرزی پیشاندا، بەڵام تۆماس تۆخێل-ی راھێنەر لە خولەکی 81دا داینیشاندو لەجێی ئەو دراکسلەری دابەزاندە ناو گۆڕەپابەوە.

 

نێیمار لە کاتی چوونە دەرەوەی لەسەر ھێڵەکە قسەیەکی بە گوێی تۆخێلدا چرپاند کە بووە جێی گومان و سەرنجی رۆژنامەنووسان، بۆیە لە دوای تەواوی بوونی یارییەکە رۆژنامەنووسەکان ئەو پرسیارەیان ئاراستەی نێیمار کرد کە چی بە تۆخێل وتووە؟.

 

 لە وەڵامیشدا ئەوەی بۆ ئاشکرا کردن کە هەر بۆ خۆشی و سوعبەت بە راهێنەرەکەیی وتووە: نا نا دوورم مەخەرەوە تکایە داممەنیشێنەو دەشڵێت: من پەیوەندیەکی گەورەم لەگەڵ ئەو راھێنەرەدا ھەیە.

 

 بەڵام لە میانەی قسەکانیدا ئەوەشی بۆ رۆژنامەنووسان درکاند کە راستییەک هەیە و ھەمیشە دەمەوێت 90 خولەکی یاریەکە لەناو  یاریگادا بم و یاریی بکەم.
















زۆرترین بینراوەکان