وێنە... هونەرمەندێکی بەناوبانگ بە هەواڵێک هاوڕێ و هەوادارانی تووشی شۆک دەکات


نەتەوە  |   11:08:07 2018-10-04  |   (182) جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ هونەرمەندی بەناوبانگی میسر فاروق فیشاوی لە میانی بەشداریکردنیدا لە فێستیڤاڵی سینەمایی ئەسکەندەریەدا بە هەواڵی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە هەواداران و هاوڕێیانی لە بواری هونەری سینەمادا تووشی شۆک دەکات.
A+    A-


 

دەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆی میسر باسیان لەوەکردووە کە فاروق فیشاوی لە فێستیڤاڵەکەدا باسی لەوە کردووە کە سەردانی پزیشکی کردووەو دوای پشکنین، پزیشکەکان پێیان راگەیاندوە کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، بەڵام ئەو وتویەتی وەکو ژانەسەر لە نەخۆشییەکەم دەڕوانم و بەسەریدا زاڵدەبم.

 

فیشاوی راشیگەیاندووە کە تووشی خۆشەویستیش بووە، داوای لە هاوڕێ و دۆست و خۆشەویستەکانی کرد کە نیگەران نەبن، بەڵێنیشی پێدان کە زاڵبێت بەسەر نەخۆشییەکەیداو داوایکردووە نزای خێری بۆ بکەن.

 

فاروق فیشاوی لە میسر لەدایکبووەو تەمەنی ٦٦ ساڵە، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکان و خاوەنی چەندین دراماو فیلمی بەناوبانگەو لە هەندێکیاندا رۆڵی پاڵەوانی سەرەکی گێڕاوە.
















زۆرترین بینراوەکان