رۆناڵدۆ لەسەر تۆمەتبارکردنی بە دەستدرێژیی سێکسیی بێدەنگیی شکاند


نەتەوە  |   19:50:45 2018-10-03  |   (178) جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێکە ھەواڵی دەستدرێژی سێکسی لە لایەن رۆناڵدۆوە بۆسەر خانمێکی ئەمریکی لەساڵی 2009دا بە شێوەیەکی بەرچاو میدیاکانی جیھانی داگیرکردووەو ناوی ئەو خانمەش بڵاوکراوەتەوە کە دەوترێت رۆناڵدۆ کاری سێکسی لەگەڵدا کردووە.
A+    A-


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەش کە لەو میدیایانەوە بڵاودەکرێنەوە گوایە "پارێزەرەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دەمکوتکردنی ئەو خانمە ئەمریکاییە بڕێک پارەیان داوەتێ" ئێستا دووبارە ئەو دۆسیەیە زیندو کراوەتەوە و پۆلیسی ویلایەتی لاس فیگاس-یش دەستی بە لێکۆڵنەوە کردووە.

 

لەسەر ئەو دەنگۆیەو ئەو کەیسە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرو لەپەیجی خۆیەوە لە تویتێکدا دەڵێت: "تەواوی ئەو تۆمەتانە رەت دەکەمەوە کە خراونەتە پاڵم و بڕوای تەواویشم بە خۆم ھەیە و من دەزانم کەسانێک ھەن دەیانەوێت لەسەر من خۆیان بەناوبانگ بکەن، بۆیە چاوەڕوانی تەواوی لێکۆڵنەوەکان دەکەم".

 

لەلایەکی دیکەشەوە پارێزەرەکانی رۆناڵدۆ لەوە دەترسن ئەگەر ئەو تۆمەتەی بەسەردا ساغ ببێتەوە، ئەوا رۆناڵدۆ سزای زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەردا دەسەپێندرێت.

 

 رۆناڵدۆ لە درێژەی نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەنجامدانی کاری سێکسی بە ویست و خواستی ھەردوولا بووەو ھیچ دەستدرێژییەکیشی بۆ سەر ئافرەتان نەکردووە. 

 

ئەوەی جێی ئاماژەیە کاترین مایۆرجا-ی تەمەن 34 ساڵ کە ئەوکاتەی ئەو رووداوە روویداوە تەمەنی 25 ساڵ بووەو وەک دەوترێت "ئێستا جارێکی تر ئەو دۆسێیەی زیندوو کردووەتەوە".
















زۆرترین بینراوەکان