سایتی "غەد پرێس"، لە هەواڵێکیدا كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستیکەوتووە رایدەگەیەنێت: عادل عەبدولمەهدی، كە دوێنێ لەلایەن د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری نوێی عیراقەوە راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت، سەرجەم كوتلەكانی ئاگاداركردۆتەوە لەوەی كەسانی تەكنۆكرات و پسپۆڕ كاندید بكەن بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەكان.
بەگوێرەی سایتەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، عەبدولمەهدی هۆشداریشی داوە لە كاندیدكردنی كەسانی حزبی بۆ بەشداریكدرنی لە كابینەی نوێی حكومەت و رایگەیاندووە: "تەنها ئەو كەسانە لە حكومەتەكەی وەردەگرێت، كە تەكنۆكرات و ئەكادیمی و پسپۆڕی بوارە جیاجیاكانن".