كوڕە‌ بچوكە‌كە‌ی بە‌غدادی کوژرا


نەتەوە  |   17:21:18 2018-10-03  |   (324) جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی عیراق رایدەگەیەنن کە  کوڕە بچووکەکەی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی یەکەمی گروپی داعش لە هێرشێکی ئاسمانیی روسیا لە سوریا كراوەتە ئامانج و كوژراوە.
A+    A-


ئاژانسی هەواڵی عیراق "واع" لەزاری جەبار مەعموری كە سەركردەیەكی حەشدی شەعبییە ، بڵاویكردووەتەوە کە بەپێی زانیارییەكانیان کوڕە بچووکەکەی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی یەکەمی گروپی داعش لە رۆژی  22ى ئەیلولى رابردوودا لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی روسیادا بۆ سەر گوندێکی سوریا کوژراوە.

 

ئەو سەركردەیەی حەشدی شەعبی ئاماژەشی بەوە داوە کە لە چەند مانگی رابردوودا، یەكێكی دیكە لە كوڕەكانی بەغدادی كوژراوەو بەوەش لە مردنی خۆی نزیك دەبنەوە.
















زۆرترین بینراوەکان