فوئاد مەعسوم كۆشكی سەرۆكایەتی بەجێهێشت 


نەتەوە  |   11:47:26 2018-10-03  |   (584) جار خوێندراوەتەوە

لە "رێوڕەسمێكدا ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە نێوان هەریەك لە د.فوئاد مەعسوم، سەرۆككۆماری پێشووی عێراق و د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆككۆماری نوێی عێراق كرا.
A+    A-

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/10/2018 لە رێوڕەسمێكدا لە كۆشكی سەلام لە بەغدا د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆككۆماری نوێی عێراق دەستبەكار بوو و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە نێوان هەریەك لە د.فوئاد مەعسوم، سەرۆككۆماری پێشووی عێراق و د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆككۆماری نوێی عێراق كرا.


لەو رێوڕەسمەدا ژمارەیەك لە میدیا جیهانییەكان و كەسایەتییەكان لەوانە ئەندامانی سەركردایەتیی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی و راوێژكاران و دۆستانی هەردوولا ئامادە بوون.


لە رێوڕەسمەكەدا بۆ یەكەمجار د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆككۆماری نوێی عێراق بەسەر فەرشی سووردا رۆیشە نێو كۆشكی سەلام، ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی لەگەڵ د.فوئاد مەعسووم كرد.


رۆژی 2-10-2018، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 302 پەرلەمانتار، بەرهەم ساڵح، كاندیدی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆككۆماری عێراق هەڵبژێردرا.


لە خولی دووەمی دەنگداندا، د. بەرهەم ساڵح لە كۆی دەنگی 272 پەرلەمانتار 219 دەنگی بەدەستهێنا و بوو بە سەرۆككۆماری نوێی عێراق، لە بەرامبەردا د. فوئاد حوسێن 22 دەنگی بەدەستهێنا.
















زۆرترین بینراوەکان