لیستی‌ موچەی مانگی‌ حەوت ڕەوانەی‌ گەنجینە كرا


نەتەوە  |   10:24:49 2018-10-01  |   (11,636) جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ "تەندروستی‌ سلێمانی"‌ رایدەگەیەنێت، لیستی‌ موچەی مانگی‌ تەمموزیان رەوانەی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گەنجینە كردووە و بەرپرسێكی‌ ئەو فەرمانگەیەش ئاماژە بەوەدەكات ئەو كەسانەی‌ كەجیاوازی موچەیان هەبووە بەردەوام جیاوازەكەیان بەگوێرەی‌ رێنماییەكان بۆ خەرجدەكرێت.
A+    A-

 

عەبدوڵا ئەحمەد، یاریدەدەری‌ بەرێوەبەری‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند: لیستی‌ موچەی‌ مانگی‌ تەمموزمان بەكۆتاهێناوە و ووردبینی‌ تەواوی تێداكراوە و تەواوی‌ لیستی‌ موچەی فەرمانگەكەمان رەوانەی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گەنجینە كردووە، دوایین لیستی موچەی‌ فەرمانبەران كەرەوانەمان كردووە لەرۆژی‌ پێنج شەممەی‌ رابردوودا بووە.


ئاشكراشیكرد، لیستی‌ موچەكانمان وردبینی‌ تێداكراوە و تەنها ئەوە ماوە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی‌ گەنجینەوە وردبینی‌ تێدا بكرێت و ئەوانیش بۆ ئەو مەبەستە رێكارەكانیان گرتۆتەبەر و تەنها ئەوە ماوە وەزارەتی‌ دارایی ئاگادارمان بكاتەوە لەرۆژی پێدانی‌ موچەكانیان و ئێمەش موچەكە وەردەگرن و بەسەركارمەنداندا دابەشی دەكەین.


عەبدوڵا ئەحمەد لە كۆتایی لێدوانەكەی بۆ سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتیشی: ئەو كەسانەی‌ جیاوازی موچەیان هەبووە لەمانگەكانی‌ پێشتردا بۆیان خەرجكراوە و چاوەڕواندەكرێت بۆ ئەم مانگانەش ئەو كەسانەی‌ ئەو جیاوازی‌ موچەیان هەیە بۆیان خەرجبكرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان