فیفا بریارێک لەبارەی ئاھەنگی "ذە بێست" ەوە دەردەکات


نەتەوە  |   17:42:49 2018-09-30  |   (196) جار خوێندراوەتەوە

فیفا سەبارەت بەبەشداری نەکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی لە ئاهانگی ذە بێست- دا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و بڕیارێکی ناچارکەریش لەو چوارچێوەیەشدا دەردەکات.
A+    A-


دوای ئەوەی لە ئاھەنگی ئەمساڵی "ذە بێست" کە لە شاری لەندەن رێکخراو تێیدا لۆکا مۆدریچ بە باشترین یاریزان دیاریکرا، ھەریەک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی بەشداریی ئاھەنگەکەیان نەکرد، ئەوەش نیگەرانی زۆری لای فیفا دروست کرد.

 

 ھەر بەو هۆیەشەوە جیانی ئینڤانتینۆ-ی سەرۆکی رێکخراوەکە بڕیارێکی نوێی دەرکردووە بەوەی ئامادەبوونی یاریزانان زۆرەملێ دەبێت بۆ ئەو یاریزانانەی کە ناویان لە ریزبەندیی سێیەمین باشترین یاریزان و راھێنەران و باشترین پێکھاتەدا دێت، بەو پێیەش ئەوانەی ناویان پاڵێوراوە دەبێت لە ئاھەنگەکەدا بەشداریی بکەن ئەگەرنا توندترین سزا دەدرێن.
















زۆرترین بینراوەکان