ناوی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان رادەگەیەندرێت


نەتەوە  |   11:39:54 2018-09-29  |   (1,025) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، لەسەدا ٩٠ی کارەکانی ناوی خوێندکاران بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان تەواوبووە وپێشبینیش دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوەکان رابگەیەندرێت.
A+    A-


محەمەد سابیر، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە خەندانی راگەیاندووە، لەسەدا ٩٠ی کارەکانی ناوی خوێندکاران بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان تەواوبووە و پێشبینی دەکرێت سەرەتای مانگی ١٠ ناوەکان رابگەیەندرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو مانگی ١١ ناوەکان راگەیەندرا.

سەبارەت بە وەرگرتنی ژمارەی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەمساڵی خوێندن ئاماژەی بەوەکرد، "وەرگرتنی خوێندکار بە پێی پلانی زانکۆکانە و ئەوان دیاریدەکەن کە توانای وەرگرتنی چەند خوێندکاریان هەیە".

ساڵی رابردوو ڕۆژی ٢٤ی١٠ی٢٠١٧، ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکاران لە رێگەی زانکۆلاین-ەوە راگەیەندرا و حەوت ھەزار و ٢٧٣ خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەڕێگەی سیستەمەکەوە وەرگیران.
















زۆرترین بینراوەکان