یاریزانێكی یانه‌ی "سۆكۆل" له‌شاری ئۆدینسۆفۆی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری مۆسكۆ، له‌كاتی یاری نێوان یانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی "دیال دینتا" له خولی نێوخۆی یاریی هۆكی له‌سه‌ر به‌فر، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ست دا، هه‌رچه‌نده ستافی پزیشكی، ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی ڕزگاركردنیان دا بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی یاریزانه‌كه له‌مردن ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتووه نه‌بوو.