دابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووز دوادەكەوێت


نەتەوە  |   10:48:10 2018-09-27  |   (12,282) جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی "ھەرێم"، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووز، دەستی بە ئامادەكاری كردووەو بەهۆی ئەوەی رۆژی 5ی مانگی 10 پشووی فەرمیە پێدەچێت دابەشكردنی بۆ 7/10/208 دوابكەوێت.
A+    A-

 

ماڵپەڕی باسنیوز لەزاری سەرچاویەك لە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، " بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووز بكەین، دەستمان بە ئامادەكاری كردووە".


سەبارەت بەو زانیارییەی، كە باس لەوەدەكەن، گوایە لە 2ی 10 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە كرد، كە ئەو زانیارییە ڕاست نییە، بەڵكوو وەكوو مانگەكانی پێشوو لە 5ی مانگ دەست پێ دەكات، بەڵام چونكە ئەو 5ی مانگە كەوتووەتە نێو ڕۆژی ھەینی كە پشووی فەرمییە، بۆیە یان 4ی 10 دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، یان 7ی 10 دەست پێ دەكرێت".


ڕوونیشیكردەوە، كە وەكوو مانگی پێشوو، سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە، پاشان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتەكانی دیكە مووچەكانیان دابەش دەكرێت.


بەپێی ئەو زانیارییانەی لە گەنجینەی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕەكە دراون، ئەو وەزارەتانەی لە خشتەی یەكەمی مووچەدان، لیستی مووچەكانیان وردبینی كراوە و ئامادە كراون.


سەبارەت بە جێبەجێنەكردنی دابەشكردنی مووچە لە ماوەی 30 ڕۆژدا و گەیشتن بە 37 ڕۆژ، سەرچاوەكەی نێو وەزارەتی دارایی وتی: "پێش قەیرانیش ئەو جۆرە دواكەوتنە ھەبووە، ھەندێك جار ھۆكارەكەی پشووە، ھەندێك جاریش بۆ ھۆكاری تەكنیكی دەگەڕێتەوە".


وەزارەتی دارایی لە 5/9/2018، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران كردووە، ئەمڕۆ 27/9/2018 كۆتایی بە دابەشكردنی ئەو مووچەیە دێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان